ئاسایش هەشت کەسی ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی “سیخوڕیكردن” بۆ توركیا
قامشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌ستگیركردنی هه‌شت كه‌سی راگه‌یاند، كه له كاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ توركیادا گلاون.
سایتی فه‌رمی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه بڵاویكردوه‌ته‌وه، “پاش چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ توركیادا گلاون.”
ئاسایش رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی گیراون، له ئامانجگرتنی زۆرێك له ناوه‌نده‌كان و خاڵه سه‌ربازییه‌كانه‌وه گلاون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه، له شه‌هیدكردنی “دیله‌ر” فه‌رمانده له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی كوبانێ و “مزگێن كوبانی”، فه‌رمانده له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی عه‌ین عیسا و چه‌ند شه‌هێزێكی تری سه‌ربازییه‌وه گلاون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاسایش بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، بریتین له: “ئه‌حمه‌دج محه‌مه‌د ئیبراهیم، عه‌بد ئیسماعیل عیسا، یاسر خه‌لیل محه‌مه‌د، به‌كری محه‌مه‌د عیسا، ئیسماعیل محه‌مه‌د ئیبراهیم، حسێن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د مه‌حمود خه‌ڵه‌ف، شه‌مسه‌دین ره‌شید قاسم”.
وابڕیاره ئاسایش له كاتێكی دواتردا دانپیانانی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه بڵاوبكاته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكیان دژ به “سیخوڕ و به‌كرێگیراوان” و ئه‌وانه‌ی هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن ئه‌نجامداوه له‌ژێر ناوی “ئۆپراسیۆنی سوێند” له هه‌شت شاری ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
ئاشكراشكرا، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، 36 كه‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، “ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتوه، كه ده‌یسه‌لمێنێت و هیچ رێگه‌یه‌ك له به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا نییه جگه له‌وه‌ی دانبنێن به تاوانه‌كانیاندا.”
هاوكات ئاماژه به‌وه‌درا، “لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.”