ئەمڕۆ شەممە لەپارکی نەورۆزی سەنتەری شاری دهوک بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، نۆیەمین کەرنەڤاڵی 54 ساڵەی بە پارێزگابوونی شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
لەم کەرنەڤاڵەدا 15 کەسایەتی کە خزمەتیان لە بواری جیاجیادا بە خەڵکی سنوری پارێزگای دهوک کردووە خەڵات دەکرێن و ئاهەنگی هونەری بەرێوەدەچێت.
جێی باسە کە لەم کەرنەڤاڵەدا بە سەدان بەرهەمی ناوازەی خەڵکی جیاجیا و دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پیشان ئامادەبووان دەدرێت وبڕیارە کەرنەڤاڵەکە تا درەنگانی شەو بەڕووی خەڵکی و سەرەدانیکەران کراوەبێت.