به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له‌سه‌ر لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی خۆی ده‌ربڕی
قامشلۆ-نۆرس پرێس
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به كۆمه‌كیكردنی رژێمی سوریا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوری “ئیئتلافی سوری” له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی سوریادا نه‌بوه، به‌ڵكو له خزمه‌تی توركیادا كاریكردوه.
له 27ی ته‌موز مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو وتی، بۆ ده‌ركردنی “تیرۆریستان” كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌شی رۆژێمی سوریا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ لوقمان ئه‌حمی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسیه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه، “به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا فه‌رمانده‌ییان ده‌كات، هیچ گۆڕانێكی دیموكراتی راسته‌قینه‌یان دروست نه‌كردوه بۆ سورییه‌كان.”
وتیشی، گفتوگۆی سوری-سوری، بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریایه‌و باسی له‌وه‌كرد، “ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوده‌به‌ن، خزمه‌تی ئه‌جێندایه‌كی ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆری و داپڵۆسێنه‌ر زیاتر له رژێمی سوریا ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش رژێمی توركیایه.”
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌تی دیمه‌شق هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌و به‌رده‌وامیش سه‌نگه‌ره‌كان به‌ڕوی توركیادا به‌هێز ده‌كات و دژ به هه‌ر هێرشێكی توركیا، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی روسیا‌و هێزه‌كانی سوریتای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.
له 27ـی ته‌موز، چاوه‌ش ئۆغڵو، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی جۆره‌ها كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌ش ده‌كات به رژێمی سوریا بۆ ده‌ركردنی “تیرۆریستان” و له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وتوێژمان كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رژێمی سوریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تیرۆریسته‌كان رابماڵێت، به‌ڵام ناشێ ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) به “تیرۆریست” ناوده‌به‌ن و چه‌كداره رادیكاڵه‌كانی سه‌ر به خۆیان، کە له پێشتردا سه‌ر به رێكخراوی “قاعیده”و “داعش” بون و دەستیان بەسەر روبەرێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرتوە، به “ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و” له قه‌ڵه‌مده‌دەن.