بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا… ئاگرێک دەیان داری لە گوندەکانی عەفرین سووتاند
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 26ی ئایاری 2023، ئاگر بەشێکی زۆری دارستانێکی ناحیەی شەران لە گوندەکانی عەفرین لە باکوری حەلەبی گرتەوە و ئەمەش بە سێیەم رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانە دادەنرێت.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگر لە دارستانەکانی نزیک گوندی ئەلخالیدیەی سەر بە قەزای شەران لە تۆژهەڵاتی عەفرین کەوتەوە و زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاند و زیاتر لە 50 دار لە دارستانی باشووری عەفرین گرتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، پێدەچێت ئاگرەکە بە ئامانجی کردنەوەی دەرگایەک بۆ لابردنی ئەو دارانەی کە سوتاون بەمەبەستی فرۆشتنی وەک خەڵوز یان دار لە بازاڕەکاندا لە وەرزی زستاندا ئەنجامدرابێت.