هێزە عێراقییەکان ئەندامێکی مەترسیداری “داعش”یان لە باشووری بەغدا دەستگیر کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 26ی ئایاری 2023، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی مەترسیداری (داعش)یان لە ناوچەی لەتیفیە لە باشووری بەغدا راگەیاند.
بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “توانیان مەترسیدارترین ئەندامی داعش دەستگیربکەن، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و بەدواداچوون کە چەند مانگێکی خایاندووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئەندامە لە ساڵی 2014ەوە وەک چەکدارێک بەناو (ئوسامە بن لادن) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و بەشداری چەندین هێرشی تیرۆریستی کردووە دژی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی (جورف ئەلنەسر، فەلوجە، و موسڵ).
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ئەندامە وەک فەرماندە بۆ چەند مەفرەزێکی سەر بە رێکخراوەکە کاری کردووە، دیارترینیان فەرماندەی ئەو مەفرەزەیە بووە کە تەقەمەنییان لە “پارێزگای نەینەوا” داناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ئەندامە، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەکانی خاوەن زەوی لە فیرقەی 17ی سوپای عێراق دەستگیرکراوە.