سەنتەری نیشتمانی بومەلەرزەزانی ڕوودانی 9 لەرزینی ڕاگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا، ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا وێستگەکان 9 بوومەلەرزەی لاوازیان تۆمارکردووە، کە زۆربەیان لە لازقییە بوون و سەرجەمیان گوڕیەکەیان لە 4 پلە کەمتربوون بە پێوەری ڕێختەر.
سەنتەرەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەنێو ئەو بوومەلەرزە تۆمارکراوانەدا 5 بوومەلەرزە بە 40 بۆ 43 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای لازقییەوە دووربوون، گوڕەکەیان لە نێوان 2.2 بۆ 3.7 پلەدابووە هەروەها بوومەلەرزەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لوبنان بە گوڕی 1.6 پلە روویداوە.
ئاماژە بەوەشدا، کە بوومەلەرزەیەک بە دووری 17 کیلۆمەتر لە باشووری قونەیترە ڕوویداوە بە گوڕی 1.8 پلە، هەروەها دوو بوومەلەرزە لە بیابانەکانی تورکیا ڕوویداوە بەرزترینیان 3.9 پلە بووە.
هەموو دانیشتووانی ناوچە و شارەکانی سوریا لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی شوباتەوە تا ئێستاش تووشی دڵە ڕاوکێ بوونە.