لە باکوری دەرعا فەرماندەی گرووپێکی سەر بە هێزەکانی حکومەت کوژرا
دەرعا – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی، فەرماندەی گرووپێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی حکومەت، لە گوندەوارەکانی باکوری دەرعا لە باشوری سووریا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، حافز عیماد ئەلعید فەلاح، فەرماندەی یەکێک لە گرووپە سەربازییە چەکدارەکانی سەر بە فیرقەی چواری هێزەکانی حکومەتە، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شاری سەنمین لە باکووری شاری دەرعا تەقەی لێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، فەلاح خەڵکی شاری سەنمینە، و بە یەکێک لە سەرکردە نزیکەکانی فەریق غیاس دەلا دادەنرێت، دەلا دیارترین ئەفسەری ڕیزەکانی فیرقەی چوار و فەرماندەی هەڵمەتی سەربازی بووە لە دەرعا کە لە ساڵی 2018ەوە پارێزگاری لە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کردووە.
جێگای باسە کە هێزەکانی حکومەت لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای دەرعا سەدان گەنجیان لە ڕیزەکانی خۆیان وەرگرتووە.