لە دەرعا حکومەت سەنتەرێک بۆ یەکلاکردنەوەی بارودۆخی دەیان کەس دەکاتەوە

دەرعا – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی هێزەکانی حکومەت ناوەندێکیان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی داواکراوان بۆ دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە خۆیان لە شارۆچکەی مەحجە لە گوندەوارەکانی باکوری دەرعای کردەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو 29 کەسەی کە داواکراون، دوێنێ پێنجشەممە، لە ڕێگەی سامر زوهاری سەرۆکی شارەوانی مەحجەوە لیستی ناوەکانیان پێگەیشتووە.

لە نێو لیستەکەدا جێی سەرنج بوو، ناوی کەسێکیان تێدابوو  کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، بەڵام حکومەت لێکۆلینەوەی لەگەڵدا دەکات.

هەروەها لە لیستەکەدا ناوی حەوت کەسی تێدا بووە کە سەر بە لیوای هەشتەمی فەیلەقی پێنج بوون و لەلایەن ڕووسیاوە پاڵپشتی دەکرێن.

هێزه کانی حکومەت پێنجەمین جارە لێکۆلینەوە لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگای دەرعا و  شارۆچکەی ئوم مایزن دەکات.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد –داڕشتنەوە: عەگید مشمش