واچاوەڕاوان دەکرێت سبهی پڕۆژهیاسای بودجهی گشتی عێراق بخرێته دهنگدانهوه
هەولێر – نۆرس پرێس
محەممەد حەلبوسی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق به فهرمانگهی میدیایی پهرلهمانی عێراقی راگهیاندووه، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەتەوە و لە میانیدا پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2023یان تاووتوێکردووە.
حەلبوسی ئاماژەی بەوەداوە، لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق ئامادەیە پڕۆژەیاسای بودجە رادەستی پهرلهمان بکات و رایگەیاندووە: “پڕۆژەیاساکە گرنگە و پڕۆژەی زۆری وەبەرھێنان و ستراتیژیی تێدایە، کە لە داھاتوودا رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی خزمەتگوزاریی دەبێت”.
بە گوێرەی زانیاری میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، بڕیارە چەند گۆڕانکارییەک لە پرۆژەیاسای بودجەدا بکرێت، کە هەردوو مادەى 13 و 14 دەگرێتەوە، هەردوو مادەکەش تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان و چەند گۆڕانکارییەکیان تێدا دەکرێت و چەند بڕگەیەکیان بۆ زیاد دەکرێت، لە نێویاندا دانەوەى پاشەکەوتى مووچە، رێگرى لە دەرهێنانى نەوتى کەرکووک و نەینەوا، دەرفەتدان بە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بۆ وەرگرتنى پشکەکانیان لە بەغدا، لە دیارترین گوڕانکارییەکانن.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە،کە لیژنەی دارایی ژمارەیەک بڕگەی لە پڕۆژەیاسای بودجە تایبەت بە چاکسازیی زیادکردووە، کە دەبێتە مایەی پتەوترکردنی رۆڵی دامەزراوە گشتییەکان لە ئەنجامدانی چاکسازییدا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ھەیە، سبهی شەممە ، پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2023 له پهرلهمانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رهشنووسی پڕۆژهیاسای بودجهی گشتی پهسهندكرد، بڕیاره پهرلهمانی عێراق پهسهندی بكات.