سوپای ئەمریکا: رووسیا سەرکەوتنی سەربازی لە ئۆکرانیا بەدەستناهێنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

جەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، رایگەیاند، “رووسیا سەرکەوتنی سەربازی لە ئۆکرانیا بەدەستناهێنێت، بەدووریش نازانرێت لەماوەیەکی نزیکدا هەموو هێزەکانی رووسیا تێکبشکێن”.

میلی دوێنێ پێنجشەممە لە پنتاگۆن بە رۆژنامەنووسانی گوت: رووسیا لە رووی سەربازییەوە لەم جەنگەدا سەرناکەوێت، ئەمەش لە کۆتایی کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ دەیان وڵاتی پشتیوانی ئۆکرانیا.

هەروەها ئەو جەنەراڵە ئەمریکییە رایگەیاند کە سەدان هەزار سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیان و هەوڵەکانی کیێڤ بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەموو خاکەکەی بە دووری دەزانن “لە ماوەیەکی نزیکدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە مانای ئەوەیە شەڕەکە بەردەوام دەبێت و خوێناوی و سەخت دەبێت، لە قۆناغێکدا هەردوولا ناچار بەدانوستان کردن دەبنەوە بۆ یەکلاییکردنەوە یان دەگەنە ئەنجامێکی سەربازی”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر رووسیا کۆنترۆڵکردنی شاری ‘بەخموت’ی راگەیاند و پیرۆزبایی “سەرکەوتن”ی بە گرووپی “ڤاگنە” راگەیاند دا، کە سەرکردایەتی شەڕێکی خوێناوییان لەوێ دەکرد، لە کاتێکدا ئۆکرانیا دەڵێت”شەڕی بەخمووت هێشتا بەردەوامە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش