“هەدەپە” و “یەسەپە” هەڵوێستی هاوبەشیان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی تورکیا رایانگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) هەڵوێستی هاوبەشیان لەبارەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خستەڕوو و رایانگەیاند، بە تێڕوانینی ئەوان تەنیا مەبەستیان ئایندەیەکی دیموکراسیی هاوبەش و یەکسانە بۆ هەمووان و جەختیان لەوەکردەوە، ئەم هەڵبژاردنە تەنیا بە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو پەیوەست نییە، بەڵکو جۆرێکە لە گشتپرسی.
پەروین بوڵدان و میتەحەت سانجار، ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بە ھەمان شێوەی خولی یەکەمی ھەڵبژاردن، لە خولی دووەمیشدا سورن لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەکەی. ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بەبێ ئەوەی ناوی کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت بھێنن داوایان لە دەنگدەران کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بھێنن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە وەک ریفراندۆم وایە بۆ تورکیا.
ناونەھێنانی کڵچدارئۆغڵو لەلایەن ھاوسەرۆکانی ھەدەپەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژی چوارشەممە کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەری نەتەوەپەرست لەسەر حەوت خاڵ رێککەوت کە یەکێک لە خاڵەکان جەختکردنەوە بوو لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە لە پڕۆگرامی ھاوپەیمانی میللەتدا ئاماژە بەوە کرابوو لە کاتی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان و گەیشتنە دەسەڵات کۆتایی بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان دەھێنن.بەشی بەدواداچوون و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، ژمارەی دەستگیرکراوان لە لایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە نزیکەی 96 کەسی خەڵکی عەفرین و گوندەوارەکانی دەخەمڵێنێت، کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.