قەتەر شارێکی یەکگرتوو لە گوندەکانی حەلەب دروست دەکات، ئەردۆغانیش بە ناوەندێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا ناوی دەبات
گوندی حەلەب – نۆرس پرێس
میدیاکانی قەتەر و تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023، ئاشکرایان کرد، سندوقی قەتەر بۆ گەشەپێدان، بە بەشداری سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ کارەسات و فریاگوزاری (ئافاد)، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی بۆ دامەزراندنی شارێکی یەکگرتوو لە ناوچەی جەرابلوس لە ناوچەی جەرابلس ل گوندەکانی حەلەبی باکووری رۆژئاوای سوریا، بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەرانی سوریا راگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو دەستپێخەرییەی قەتەری پشتڕاستکردەوە و ڕریگەیاند کە کار بۆ دروستکردنی خانووی نوێ بۆ جێگیرکردنی نزیکەی ملیۆنێک سووری، دەکەن بە پاڵپشتی قەتەر بەردەوامە.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئەلرائی قەتەری، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەدا بە ئامادەبوونی خەلیفە بن جاسم ئەلکواری، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی قەتەر بۆ گەشەپێدان و ، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەشداربوون.
سەرچاوە میدیاییەکانی قەتەر و تورکیا لە زاری ئەلکوارییەوە رایانگەیاندووە، “شارەکە خزمەتگوزاریی یەکگرتووی هەیە، کە 50 هەزار کەسی کردووەتە ئامانج، هەروەها پێنج هەزار شوقە و دامەزراوە گشتییەکان و مزگەوتێک و ناوەندێکی بازرگانی و 3 قوتابخانە و بنکەیەکی تەندروستی لەخۆدەگرێت”
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەردۆغان گوتی:”رۆژی چوارشەممە وەزیری ناوخۆمان، سلێمان سۆیلو، چووە باکوری سوریا، و سەرپەرشتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی خانووبەرەی کرد، بەم پڕۆژەیە دەستمان کردبێت بە دامەزراندنی ژێرخانێک بۆ گەڕانەوەی سورییەکان بۆ ئەو ناوچانە”.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لێدوانی بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاتر بووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە پەنابەرانی سوریا دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئەوەش لە رێگەی هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.