بە هۆکارێکی نادیار.. ئاگر زەوییە کشتوکاڵیەکانی چەند ناوچەیەکی کۆبانێی سوتاند

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023، چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی گەنمیان سووتان، کە بە 230 دۆنم مەزەندە دەکرێت لە چەند ناوچەیەکی گوندی کۆبانێ.

عەمار حاجم، ئەندامی بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە کۆبانێ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەو ئاگرە لە زەوییە گەنمچێنراوەکان کەوتۆتەوە کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی (سیتیە، بیر رمی و دەندەک) بە دووری 17 کم لە رۆژئاوای کۆبانێ و بووەتە هۆی ئەوەی سووتاندنی زیاد لە 200 دۆنم لە بەرهەمی گەنم، ئاماژەی بەوەشکرد کە هۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە تاوەکو ئێستا نەزاندراوە.

حاجم ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە بە مەودای زیاتر لە 3 کم بڵاوبووەتەوە، بەو پێیەی هەڵکردنی باکەش هاوکاربووە لە زیادکردنی خێرایی ئاگرەکە و ئاسانکاری هەڵگیرسانی و بڵاوبوونەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

حاجم ئاماژەی بەوەکرد، که 7 ئاگرکوژێنه وه ی شارەوانی، تراکتۆری گوندنشینانیش بەشداربوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئاگرەکە نزیکەی 30 دۆنم زەوی کشتوکاڵیشی گرتۆتە کە بە گەنم چێنراوبوون لە گوندی “بەلەک” باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانی و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، ئەوەش بە گوتەی تیمەکانی فریاکەوتنی ئیدارەی خۆجێی و دەسەڵاتی ژینگە لە ناوچەی فورات.

بەروبوومی کشتوکاڵی بە هۆکاری جۆراوجۆر رووبەرووی سووتان دەبنەوە و تاوەکو ئەمرۆ سەدان دۆنم سووتاون.

 دووشەممەی رابردووش، تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شارەوانی “بیندەر” توانیان ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە نێوان گوندەکانی “هۆران و دەرب ئەلنوب” لە گوندی رۆژئاوای کۆبانی کەوتەوە، بەهاوکاری جووتیاران و دانیشتوانی ناوچەکە توانیان بیکوژێننەوە.