پێدەرسن لە جنێڤ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر تاوتوێی پرسی سوریایان کرد
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023، گێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، لەگەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر لە جنێڤ، پرسی سوریا و رێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان تاوتوێ کرد.
باڵیۆز ئەحمەد ئەبوزەید، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر، رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بەردەوامی گفتوگۆی نێوان میسر و نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامیی گفتوگۆکە دەبێت وردە وردە بێت، وەک لە کۆبوونەوەکانی جەددە و عەممان و لوتکەی ئەم دواییەی عەرەبیدا باسکراوە و بەگوێرەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
شوکری گرنگی رۆڵی عەرەبی لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە درێژخایەنەی کە تاوەکو ئێستاش سوورییەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، دەربڕی و رایگەیاند، هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی کاریگەرییان لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە کەوتووە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەو گرنگییە کرد کە میسر بە بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوان لیژنەی وەزاری عەرەبی پەیوەندیدار بە سوریا و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا بە مەبەستی دەستەبەرکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی هەمووان.