بەردەوامی داخستنی دەروازەی سێماڵکا دەبێتە هۆی نەمانی چیمەنتۆ و بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەی بیناسازی لە شاری حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

نرخی کەرەستەی بیناسازی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە ئەنجامی بەردەوامی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، بەو پێیەی ئەم بەرزبوونەوەیە لە هەندێک کەرەستەدا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.

سەعید محەمەدی تەمەن (38 ساڵ) دانیشتووی گەڕەکی موفتی لە شاری حەسەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند “نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر خانوویەکم لە گەڕەکی موفتی کڕیوە و پڕۆسەی دروستکردنی دیوارەکانم لە شاری حەسەکە دەست پێکردووە”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ناچار بووم 5 کیسە چیمەنتۆ بە 500 هەزار لیرەی سووری بکڕم، واتە یەک کیسە (50 کگم) 100 هەزار لیرە بوو، دوای ئەوەی نزیکەی 40 هەزار لیرە بوو پێش داخستنی دەروازەی پێشخابوور- سێماڵکا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای داخستنی دەروازەکەوە نرخی کیسەیەک چیمەنتۆ بەشێوەیەکی خێرا بەرزبووەتەوە، نرخەکەی زیاتر لە یەک و نیو زیاتر بووە، لەگەڵ لەدەستدانی بەردەوامی ماددەکە و سەختی بەدەستهێنانی.

زنار عەبدوڵڵا، خاوەنی سەنتەری ئەلئیمان بۆ بازرگانی کەرەستەی بیناسازی، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، بەپێی بڕیاری داخستنی دەروازەکە، چیمەنتۆ کەمیکردووە، چونکە خاوەن کارگەکانی پیشەسازی لە ترسی ئەوەی بەرهەمهێنانیان رابگرن، ویستوویانە بیکرن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چیمەنتۆیەی کە لە هەرێم بەردەستە بە رێژەیەکی زۆر کەم بەردەستە، نرخی هەر تۆنێک 91 دۆلارەوە بەڵام بە زیاتر لە 200 دۆلار بە دانیشتوان دەفرۆشرێت.

ئاشکراشی کرد، نرخی ئاسن لە نێوان 10 بۆ 20 دۆلار بۆ هەر تۆنێک، بەڵام چیمەنتۆ بە تەواوی کەمیکردووە و دەستکەوتنی زۆر قورس بووە،وە ئەگەر بەدەست بهێنرێت بە نرخێکی گرانبەها دەبێت.

زینار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا، هەوڵ هەیە لەلایەن بازرگانانی کەرەستەی بیناسازییەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەو کەرەستە لە دەروازەکانی دیکە، بەڵام نرخەکەی زۆر بەرز دەبێت.