گروپێکی چەکداری لایەنگری تورکیا لە گوندەکانی عەفرین 3 کەس دەستگیردەکات

عەفرین – نۆرس پرێس

گروپی پۆلیسی سەربازی نزیک لە تورکیا، سێ کەسیان لە شارۆچکەی جەندێرس لە گوندی عەفرین لە باکووری شاری حەلەب دەستگیر کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ئەندامانی پۆلیسی سەربازی خەڵکی گوندی کفردەلە تەحتانی، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە ژنێکیان تێدایە سەرجەمیان بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان لە بنەماڵەیەکن، و ئەوانیش عەبدوڵڵا حاج حەنان، مەحمود عەبدولڕەحمان حاج حەنان و نەوال خەلیل حاج حەنان، ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دەستگیرکردنەکە “مامەڵەکردنە لەگەڵ بەرێوبەرایەتی خۆسەری پێشوو” لە عەفرین.

بەشی بەدواداچوون و بە دۆکیۆمێنتکردنی نۆرس پرێس، ژماردنی دەستگیرکردنی ئەو گروپانەی سەر بە تورکیا لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشكراکرد، نزیکەی 96 کەسی خەڵکی عەفرین و گوندەکانی بووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.