تەرمی گەنجێک لە کەمپی هۆلی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە دۆزرایەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان تەرمی گەنجێکییان له‌نێو كه‌رتی شه‌شی کەمپی هۆلی شاری حه‌سه‌كه دۆزیەوە، كه كه‌رته‌كه تایبەتی سوریه‌كان.
سەرچاوەیەک لە “ئاسایش” لە کەمپەکە کە لە ساتەوەختی دۆزینەوەی تەرمەکەدا لەگەڵ هێزەکان بوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “لە میانی گه‌ڕانی هێزەکانمان له‌نێو کەمپەکەدا، ته‌رمی پیاوێكی 30 ساڵان دۆزرایه‌وه ، كه ته‌قه له‌سه‌ری كرابو “
سەرچاوەیەکی دیکە لە “ئاسایشی ڕۆژئاوا” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تا ئێستا ناسنامەی تەرمەکە نەزانراوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ زانینی بكه‌رانی تاوانەکە.
دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، هێزەکانی ئاسایش لە کەرتی چوارەمی كه‌مپه‌كه ، تەرمی ژنێکیان دۆزیەوە کە سەری لە جەستەی كرابۆوه.
کەمپەکە به‌رده‌وام و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك کوشتنی تێدا ڕوده‌دات و ، دیارترینیان بەکارهێنانی چەکه،
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی به‌ده‌ست نۆرس پرێس گه‌یشتوه، ده‌ڵێت لەگەڵ بەردەوامبونی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان، شانه‌كانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) خۆیان ڕێكده‌خه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر كه‌مپه‌كه ،
له سه‌ره‌تای ئه مساڵه‌وه تا ئێستا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه 26 تاوانی كوشتنی تۆماركردوه كه 10كه‌سیان هاوڵاتی سوری بون، و له نێویاندا فریاگوزارێكی مانگی سوری كورد بوه و، 14 په‌نابه‌ری عێراقی ، و دو ته‌رمی نه ناسراو ، ئه‌وه جگە لە ١٥ هەوڵی کوشتن کە سەرکەوتو نەبون.
كه‌مپی هۆل له‌ڕۆژئاوای كوردستان كه ته‌نها 45 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی حەسەكە دوره ژن و مناڵه‌كانی داعشی تێدا نیشه‌جێ كراوه و بەپێی دوایین ئاماری فەرمی كه‌مپه‌كه ، نزیكەی 55 هەزار و 825 كەسی تێدایە ، 28 هەزار و 723 كەسیان هاوڵاتی عێراقین و 18 هەزار و 848 كەسیان سوری و ، 8 هەزار و 254 كەسیان هاوڵاتیی بیانین.