پارتێکی راستڕەوی توندڕەوی، پشتیوانی خۆی بۆ کەمال کلیچدارئۆغڵو رایگەیاند
دیمهشق – نۆرس پرێس
سەرۆکی پارتی راستڕەوی توندڕەوی، زەفەر ئومیت ئۆزداغ رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیادا پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی کەمال کلیچدارئۆغڵو دەکەن.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جومهور بۆ پۆستی سەرۆککۆماری 49.54٪ رێژەی دەنگەکانی بردەوە، هەروەها کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت رێژەی 44.85٪ی دەنگەکانی بردەوە، تەنها جیاوازیان 5%.
ئۆزداغ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەل کیلیچدارئۆغڵو رایگەیاند کە “رێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی کۆچبەران لە تورکیا بۆ وڵاتی خۆیان لە ماوەی ساڵێکدا”.
ناوبراو گوتی: “گەورەترین کێشەی بەردەم تورکیا گەڕانەوەی ئەو 13 ملیۆن پەنابەر کە لە وڵاتەکەماندا دەژین”.
ئومیت ئۆزداغ وتیشی: “وڵاتێک کە 13 ملیۆن کۆچبەری هەبێت، ناتوانێت ئابوری و ئاسایشی خۆی چاک بکاتەوە”.
سەرۆکی پارتی زەفەر گوتی، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە خولی یەکەمدا دەنگیان بە هاوپەیمانی ئاتای داوە، لە خولی دووەمدا دەنگ بە کەمال کلیچدارئۆغڵو بدەن.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دووشەممەی رابردوو، سینان ئۆغان، کاندیدی دۆڕاوی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، داوای لە لایەنگرانی کرد، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا هەڵبژێرن.
لە ئێستا هەردوو هاوپەیمانی میللەت و جومهور هەوڵ دەدەن سەرجەم رێگەکان بگرنەبەر بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەرانی تورکیا لە خولی دووەمی هەڵبژدارنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کە بریارە لە 28 ئەم مانگە بەرێوەبچن.