هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەکە لەبارەی گفتوگۆکردن بووە لەسەر ئەو بڕگانەی کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا ماون تا بگەن بە بۆچوونێکی ڕوون، بۆ ئامادەکردن و بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەری.
هەروەها ئاشکراشی دەکەن کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی لیژنەی دارایی بەرزنرخاند.
باسی لەوەشکرد کە ئەم بودجەیە لە بودجەکانی پێشتر کەمتر نییە، بەڵام گرنگترە چونکە بۆ ماوەی سێ ساڵە پێداچوونەوە بە خشتەی ساڵانەدا دەکرێت.
حەلبوسی باسی لەوەشکرد کە دەرکردنی یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی لە میانی شایستەکانی کرێکاران و بەشداری کەرتی تایبەت باری سەرشانی بودجە ئاسانتر دەکات.
سەرۆکی پەرلەمان جەختیشی لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی توێژێکی فراوانی کۆمەڵگە لەرێگەی نوێکردنەوەی پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندنی دەرچووان لە پارێزگاکان و زامنکردن و تەرخانکردنی بودجەی پێویست کردەوە.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی گرنگترین ئەو بەندانەی خستەڕوو کە لیژنەکە ڕێککەوتنی لەسەر کردوون و تەواو بوون.