بەهۆی پریشكی بزوێنەری ئامێرەکانی دروێنەکردن رووبەرێکی زۆری کشتوکاڵی لە رەقە سووتا
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئایاری 2023، ئاگرێک لە رووبەرێکی زۆری زەوییە کشتوکاڵی بە گەنم چێنرابوو لە یەکێک لە قەزاکانی باکووری رەقە کەوتەوە.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە قەزای عەین عیسا کە دوورە لە 50 کم لە باکووری رەقە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە ئەنجامی پریشکی بزوێنەری ئامێری دروێنەکەرەکە کەوتەوە، کە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە 100 دۆنم زەوی کشتوکاڵی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن پێش ئەوەی بڵێسەی ئاگرەکە تەواوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دراوسێ بگرێتەوە.
جگە لەوەش خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان هەموو وەرزێکی دروێنە بەدەست ئاگرکەوتنەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی لە سەرەتای دروێنەکردنی ئەمساڵەوە زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان سووتێنراون.
باس لەوەش دەکرێت کە هۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەهۆی جگەرە و پاشماوەی بزوێنەری ئامێرە کشتوکاڵییەکانی وەک دروێنە و تراکتۆر کەوتۆتەوە.