لە دوو وووداوی جیادا.. لە ئەنجامی پێکدادانی دوو خێڵ لە گوندەکانی دێرەزوور ژمارەیەک کەس بریندار بوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئایاری 2023، چوار کەس بریندار بوون لە ئەنجامی دوو رووداوی شەڕی خێڵەکی کە لە دوو شارۆچکەی گوندی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا روویدا.

جەمال ئەلسەلیجی، تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی ئەلشهەیل، 40 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، رایگەیاند، “شەڕێکی خێڵەکی لەنێوان ئامۆزاکانی بنەماڵەی ئەلخەبابسە و ئەلزیابات روویدا”. لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلشهەیل، بەهۆی کێشەیەکی کۆن و خێڵەکییەوە ئەم شەرە روویداوە”.

بە گوتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکە، ئەلسەلیج ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە بووەتە هۆی برینداربوونی بنەماڵەی خەبابسە، کە دواتر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی شارۆچکەکە و ئێستا باری تەندروستییان ناجێگیرە.

لە رووداوێکی دیکەی شەڕدا لە گوندەکانی رۆژئاوای دێرەزوور، عەبدوڵڵا ئەلعیسا، دانیشتووی شارۆچکەی ئەلحسان لە گوندی رۆژئاوای دێرەزوور، رایگەیاند، “دوو گەنجی بنەماڵەی ئەلفەرحان بریندار بوون لە شەڕێکی خێڵەکیدا کە بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان بنەماڵەی ئەلنورات و ئەلفەرحان سەریهەڵدا بەهۆی پرسێکی تۆڵەسەندنەوەی کۆن لە نێوان گەنجانی ئەو دوو بنەماڵەیە”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندی رۆژهەڵاتی دێرەزوور شەڕی خێڵەکی نێوان ئامۆزاکانی تێدا روویدا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێبکەوێتەوە.