سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 2 ملیار و 771 ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
ئەم ڕەزامەندی دەزبڕینەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەت لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستی گشتی لە ھەرێمی کوردستاندا.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.