هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی سندوقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق، وەرگرتنەوەی زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە سامانی عێراق لە کوەیت راگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکدا حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچونەکانمان بۆ پارەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات و کارکردن بۆ وەرگرتنەوەیان لە ڕێگەی دیپلۆماسی و یاساییەوە، سەرکەوتوو بوین لە وەرگرتنەوەی بڕە 20 ملیۆن و 437 هەزار و 157 دۆلاری ئەمەریکی لە بانکی نیشتمانی کوەیت. پارەکە خرایە سەر هەژماری ئەمینداریەتی باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت.