هەولێر- نۆرس پرێس
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی پێشوو، گەنجێکی سوری لە شاری میتزی ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا، باوکە تەمەن 57 ساڵەکەی بە چەقۆ کوشت.
رۆژنامە فەرەنسیەکان لە زاری پارێزگاری ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە تەمەن 24 ساڵەی باوکی بە چەقۆ کوشتووە، بەدەست نەخۆشی دەروونی قورسەوە دەناڵێنێت.
لای خۆیەوە داواکاری گشتی بەرپرس لە لێکۆڵینەوەکانی شاری میتز ڕوونیکردەوە “تاوانەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە” و “هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.
کوشتنەکە لەو ماڵەدا ڕوویداوە کە خێزانی گەنجەکە یەکدەخات، بەهۆی ئەوەی براکانی هەوڵیانداوە کۆنترۆڵی بکەن و ڕێگری لێبکەن، یەکێکیان بریندار دەبێت.
نەخۆشیەکەی بە شیزۆفرینیا ناسراوە و گوستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس و لەژێر چاودێریدایە.
پاش پشتڕاستکردنەوەی نەخۆشیە دەرونیەکەی، دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی