داخستنی ده‌روازه‌ی پێشخابوور – سێماڵكا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی رۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شه‌ڕی 12 ساڵه‌ی سوریا كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌بووە له بواره‌كانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستیدا.
رۆژئاوای كوردستان له‌ڕێگای ده‌روازه‌ی (پێشخابوور – سێماڵكا)وە به‌شێك له پێداویستیەکانی خۆراك و پزیشكی له هه‌رێمی كوردستانەوە دابین ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌سه‌دان نه‌خۆش له ڕێگای ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه ده‌په‌ڕینه‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، چونكه رژێمی سوریا رێگری ده‌كات له ناردنی پێداویستی پزیشكی بۆ رۆژئاوای كوردستان.
دەروازەی سێماڵکا هیوایه‌ك بوو بۆ نه‌خۆشه‌كانی رۆژئاڤا چونكه ماوه ماوه له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت و ته‌ندروستییان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆیشت.
دوای بڕیاری داخستنی تاکە ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، نه‌خۆشه‌كانی رۆژئاڤا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ی كه نه‌توانن چاره‌سه‌ر وه‌رگرن و بارودۆخیان خراپتربێت.
نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ و سووتاویی و چەندین نەخۆشی تر کە هیچ چارەسەرێکیان لە رۆژئاوای كوردستان نیه، چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌روازه‌یه بكرێته‌وه تا بتوانن چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، “سوریا حوسێن ئه‌مین”، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی لە رۆژئاوای كوردستان، بە نۆرس پرێسی راگه‌یاند ” چه‌ند سه‌نته‌رێكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و دڵ و سوتاویمان كردۆته‌وه له رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام پێداویستی پزیشكی زۆرمان نیه، بۆیه ناتوانین به‌پێی پێویست چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان بكه‌ین.
سوریا ئەوەشی خستەڕوو، “سه‌ره‌ڕای رۆتینه‌كان له‌سنوور و ماندووبونی نه‌خۆش كه له رۆژئاواوه ده‌نێردرا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كان به‌رده‌وام به‌و رێگایەوە بوون، چونكه ده‌روازه‌كه هیوایه‌ك بوو بۆ چاكبوونه‌وه‌یان.
راشیگه‌یاند، “چاره‌سه‌ری پزیشكی له رۆژئاوای كوردستان وه‌ك پێویست نیه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كه به داخراویی بمینێته‌وه، ئه‌وه گرفتی تەندروستی زیاتر دەبێت”. ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – نه‌سرین قادر