لە گوندەواری عەفرین شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا روویدا

عەفرین – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە/چوارشەممە لە گوندەواری عەفرین شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆندا روویدا کە یەکێکیان سەر بە گروپی “سوڵتان موراد”ە و ئەوی دیکەیان سەر بە گروپی “سولەیمان شا – ئەلعەمشات”ی لایەنگری تورکیایە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێکدادان لەنێوان گروپی سوڵتان موراد، بە سەرکردەی “ئەکرەم ئەلشامی” و گروپێکی سەر بە کوتلەی “ئەلعەمشات” بە سەرۆکایەتی “سەبری ئەلسەکران”، لە چواردەوری “ناحیەی بولبول” روویداوە لە ، بەهۆی ناکۆکی لەسەر بەقاچاخبردنی خەڵکەوە بۆ تورکیا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پێکدادانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر کوژراو و بریندار لە نێوان هەردوولادا دەستبکەوێت.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد