ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشوازی لە هەڵوێستی فەرەنسا دەکات بۆ دادگاییکردنی “بەشار ئەسەد”

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشوازی لە هەڵوێستی فەرەنسا کرد کە داوای دادگاییکردنی “بەشار ئەسەد”ی سەرۆکی سوریا دەکات.

سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، “سالم موسڵەت”، ستایشی “هەڵوێستی بە پرەنسیپی” فەرەنسای کرد سەبارەت بەو “تاوانانەی” کە بەشار ئەسەد زیاتر لە دە ساڵە بەرامبەر بە گەلەکەی ئەنجامیدەدا، کە لەلایەن “کاترین کۆلۆنا”ی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە دەربڕدرا، لەکاتێکدا دووپاتیکردەوە کە پاریس “پشتیوانی دادگاییکردن و چاوپۆشینەکردن لە ئەسەد دەکات”.

دوێنێ سێشەممە، کۆلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی “فەرەنس2” رایگەیاند، کە “فەرەنسا بەنیازی گۆڕینی سیاسەتی خۆی نییە بەرامبەر بەشار ئەسەد، دەبێت لەبیرمان بێت بەشار ئەسەد کێیە (..) ئەو هەر ئەو سەرۆکەیە کە زیاتر لە دە ساڵە دوژمنی گەلەکەیەتی”.

ئەو لێدوانانەی “کۆلۆنا” دوای دوو هەفتە لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هات، کە “ئەسەد” لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جەددە لە عەرەبستانی سعودییە بۆ یەکەمجار دوای 12 ساڵ بەشداری کرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد