سەرچاوە سەربازیەکان: ئامادەکاریەکانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای حەڵەب

ئیدلیب- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، دووشەممە، سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشکرایان کرد، لایەنە سەربازیەکانی بە سەرۆکایەتی هەیئەی تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرەی پێشتر)، بەردەوامن لە ئامادەکاریەکانیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، بە درێژایی هێڵەکانی بەرکەوتن لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا، لە ڕۆژئاوای حەلەب.

سەرچاوە سەربازییەکان پێشتر بۆ نۆرس پرێس پشتڕاستیان کردبووەوە لە بوونی ئامادەکاری سەربازی لەلایەن هەیئەی تەحریر شام و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە لە ناوچەکانیاندا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە دژی هێزەکانی حکومەت لە ڕۆژئاوای حەلەب و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.

سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان وت کە “هەیئەی تەحریرشام” بەردەوامە لە هەڵکەندنی خەندەق و تونێل بەدرێژایی هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی حکومەت، لە گوندەواری ڕۆژئاوای حەڵەب، لە شارۆچکەی میزناز لە باشوورەوە تا چیای شێخ عەقیل و میحوەری عەینجارە لە باکوور.

ئەم ئامادەکاریانە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لە هاتنی هێزی سەربازی نوێ بۆ ناوچەکە دەکەن، بەپێی سەرچاوەکان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی هەیئەی تەحریر شام و گروپەکانی تر پێی هەڵدەستن هاوکات بووە لەگەڵ پشکنینەکان کە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحولموبین”ەوە ئەنجامدراوە کە “هەیئە” بووە بە سەری رمی ئامادەکارییە سەربازیەکان لە ناوچەکە کە چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بەخۆوە ببینیت.

لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە، میحوەرەکانی شەڕ لە گوندەواری ڕۆژئاوای حەڵەب پەرەسەندنی سەربازی و ئاڵوگۆڕی چڕی تۆپبارانکردنیان لە نێوان هەردوو لایەنی شەڕدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش هاوکاتە بە پەرەسەندنی سەربازی هەردوو لایەنی شەڕەکە لەو ناوچەیەدا کە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت .