حکومەتی سوریا یاسایەک دەردەکات کە هاوردەکردنی مانگا لە ڕسومات و باج دەبەخشێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە حکومەتی سوریا یاسایەکی دەرکرد کە پرۆسەی هاوردەکردنی مانگا بۆ مەبەستی بەخێوکردن لە باجی گومرگی و باج و ڕسوماتی بەخشیوە.

یاساکە ژمارە ٨ی لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو مانگایانەی بەمەبەستی بەخێوکردن هاوردە دەکرێن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بەرواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە لە باج و باجی گومرگی و ڕسوماتی تر ببەخشرێن.

هەروەها لە یاساکەدا هاتووە کە مۆڵەتی هاوردەکردن پشتبەستن بە ڕەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی کشتوکاڵ و چاکسازی کشتوکاڵی بدرێت .

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی