“نوسرە” 4 ژن بە تۆمەتی دژایەتیکردنیان لە ئیدلب دەستگیر دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
هێزێکی سەربازی سەر بە بەرەی نوسرە کە ناوی خۆی گۆریوە بە (دەستەی تەحریر سام) چوار ژنی بە تومەتی دژایەتیکردنی بەرەی نوسرە لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە پارێزگای ئیدلب دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دێر حەسان لە پارێزگەی ئیدلب بە نۆرس پرێسی رایگەیاند، کاتژمێر 12ی شەوی دووشەممە هێزێکی بەرەی نوسرە بە سەر ماڵی ئەو چوار ژنەدا دەدات، دواتر ئەو چوار ژنە براونەتە بارەگای دەزگای 106ی سەر بە بەرەی نوسرە و هەموو ئەو کەلوپەلانەی لەبەردەستیاندا بووە دەستی بەسەردا گیرا.
بە وگتەی ئەو سەرچاوەیە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە رێگەی 4 ئۆتۆمبێلی ئەمنی سەر بە دەزگای گشتی ئاسایش بە سەرۆکایەتی “ئەبو حەمزە ئەنساری” ئەنجامدراوە، دوای 10 رۆژ لە دەستگیرکردنی هاوسەرەکانیان لەسەر هەمان تۆمەت.
لەم ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، دەستەی تەحریر شام، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بە تومەتی دژایەتیکردنی دەستەکە، لە گوندەکانی حەربنوش، دێر حاسەن و کلەلی ئەنجامداوە، هەروەها هەمان هەڵمەتی دەستگیردنی لە شاروچکەی جسر شوغور، شارۆچکەی ئەریحە لە دوروبەری ئیدلب و بەشێک لە پارێزگەی حەلەب ئەنجامداوە.