دەرعا – نۆرس پرێس
دانیشتوانی گوندەکانی باکووری دەرعا، ئەمرۆ سێشەممە، 23ی ئایاری 2023، تەرمی کەسێکیان دۆزییەوە کە نیشانەکانی ئەشکەنجەدان و شوێنەواری فیشەک لە دوورییەکی نزیکەوە لە جەستەیدا هەبووە.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دانیشتووانی ناوچەکە، تەرمی محمد خیر عەدنانی تەمەن 31 ساڵانیان لەسەر رێگای کشتوکاڵی دۆزیویانەیەوە کە شارەکانی جاسم و نەوا لە گوندەکانی باکوری دەرعا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە چەند شوێنکی جەستەشی نیشانەی ئەشکەنجەدان و فیشەک دەرکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری جاسم لە گوندەکانی باکوری دەرعا، پێش ئەوەی خێزانەکەی بێن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژراوکە خەڵکی شاری شێخ مەسکینی شاری دەرعایە، هاوڵاتییەکی مەدەنییە و هەرگیز پەیوەندی بە هیچ حزبێکی سەربازییەوە نەکردووە.
پارێزگاری دەرعا لە ساڵی 2018ەوە کە هێزەکانی حکومەت چوونەتە ناوەوە، ئەمنی و ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە و بە دەیان خاڵی سەربازی لە شار و شارۆچکەکانیدا بڵاوبوونەتەوە.