دەیان درەختی میوە لە عەفرین بڕاونەتەوە

عەفرین – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە، 22ی ئایاری 2023، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەیان داری میوەیان لەناوچەی  شێخ حەدید، لە قەزای شایە لە باکووری رۆژئاوای شاری عەفرین بڕیووەتەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئەندامانی فیرقەی سوڵتان سلێمان شا (ئەلعەمشەت) نزیکەی 50 داری زەیتونیان لە سێ کێڵگەی باکوور و باکووری رۆژئاوای گوندی مستەکان لە قەزای شێخ حەدید بڕیووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکانی بڕین، لەلایەن ئەندامانی بارەگای “ئەلعومدە” کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە ئەنجامدراوە، کە ئەندامان سێ دار گوێزی هەمیشەییشیان بڕیوە.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە کە ئامانج لە بڕینی دارەکان هەڵگرتنیانە لە کۆگاکاندا بە مەبەستی فرۆشتنی لە زستانی داهاتوودا بە وشکەیی بە نرخێکی گران.

 ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن کە دانیشتووان ترسیان لە زیادبوونی ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنانە هەیە کە بژێوی ژیانیان لەبەردەم چاویان بەبێ لەناوببات توانای ئەنجامدانی هەر شتێک.