لەشاری حەلەب شیری منداڵان کەمبووەتەوە

حەلەب – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، خاوەن دەرمانخانەیەکی شاری حەلەب بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، شیری منداڵان لە شاری حەلەب زۆر کەمبووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەندیکای دەرمانسازان داواکاری ئەو کەسانە بۆ بەدەستهێنانی شیر نەناردووە، لەکاتێکدا کە لیستی نرخی نوێی بۆ دەرمانخانەکان دابینکردووە بەڵام بەبێ ئەوەی کە شیرەکە دابەشبکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لیستی سەندیکاکەدا نرخی پاکێجی شیری نان بە 46 هەزار و 900 لیرەی سووری و شیری کیکۆزیش بە 38 هەزار و 400 لیرەی سووری دانراون.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە سەندیکای دەرمانسازانی حەلەب بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە سێ مانگی تردا شیر بەو نرخە نوێیە بەردەست دەبێت، ئەمەش لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی گومرگی کەرەستەی هاوردەکراو.

سەرچاوەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمی شیری منداڵان بابەتێکی هەستیارە بۆیە سەندیکاکە کار بۆ دابینکردنی دەکات لە سەرتاسەری شارەکەدا.

ئامادەکردنی: ڕافی حەسەن – داڕشتنەوە: محەمەد قازی