بەڕێوبەری خۆسەری گۆڕانکاری لە ئەنجومەنی جێبەجێکاردا دەکات

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی گشتیی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی “عەبدولحەمید ئەلمەهباش”ی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕیوبەرێتییەکە.

ئەنجومەنی گشتی لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 77ی خۆیدا، بە کۆی دەنگی 49 کەس دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.

دواتر ئەنجوومەنی گشتی، “حسێن عوسمان”ی وەک هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان هەڵبژارد، بۆ ئەوەی جێگای ئەلمەهباش کە دەستی لەکارکێشاوبووە، بگرێتەوە.

“حسێن عوسمان” خەڵکی شاری مەنبیجە، خاوەنی بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی دیمەشق، پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتییە، لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی یاسادانان لە مەنبیج کاری کردووە، هەروەها ئەندامی پارتی هاوپەیمانی دیموکراتی بووە.

ئامادەکردنی: فاتیمە خالد – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان