کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی لە دوبەی سەرۆکی سوریا و سەرکردەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی، محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سەرۆکوەزیران محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، بانگهێشتی هاوتا ئیسرائیلییەکانیان، ئیسحاق هرتسوگ و بنیامین نەتانیاهۆیان کرد بۆ بەشداریکردن لە بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی بەشداربووانی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەربارەی دۆخی گۆڕانی کەشوهەوا.

بانگهێشتی بەرپرسانی ئیسرائیل، دوای چەند رۆژێک لە بانگهێشتکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دێت بۆ هەمان کۆڕبەند، بۆ گێڕانی رۆڵێک کە رەنگە دوژمنەکان لە هۆڵێکدا کۆبکاتەوە.

بە گوێرەی راگەێنراوەکە، باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل، محەمەد ئەلحجە، بانگهێشتنامەی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سەرۆکوەزیران، محەمەد بن رەشید ئال مەکتوم، رادەستی سەرۆککۆماری ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە کە بەشداری لە لوتکەکەدا بکەن.

لە لایەکی دیکەوە بانگهێشتکردنەکەی ئیمارات بۆ ئەسەد هاوکات بوو لەگەڵ ئامادەبوونی بەرچاوی لە لوتکەی عەرەبیدا، کە ئەمەش بۆ یەکەمجار دوای 12 ساڵ دابڕان هات، کە سوریا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا جارێکی دیکە لە کۆمکاری عەرەبی وەرگیرایەوە.

سعودیە هاوشانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەرکردایەتی هەوڵەکانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی لەسەرخۆی دیمەشق بۆ باوەشی عەرەبی، لە ژێر رۆشنایی رەتکردنەوەی رۆژئاوا بۆ ئاساییکردنەوە، پێش یەکلاییکردنەوەیەکی سیاسی هەمەلایەن.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووهەمی داهاتوودا گەورەترین کۆڕبەندی پەیوەست بە کاروباری ژینگە لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی ئەنجام بدرێت.

بەپێی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای بۆ بەشداریکردن لەو کۆڕبەندەدا سەرکۆنەکردووە و بە “نوکتەیەکی نەخۆش”ی ناوبردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر