شەهیدبوونی ئەندامێکی هەسەدە و برینداربوونی دووانی تر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور
دێرەزوور- نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شەڕێکی چەکداری لەگەڵ قاچاخچییەکان، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهید بوو و دووانی دیکەش برینداربوون.
سهرچاوهیهكی سهربازی ئهو شارۆچكهیه رایگهیاند كه ئهحمهد ئهلتهلال (تهمهن 26 ساڵ) كه ئهندامی هەسەدەیە، له یهكێك له دهروازهكانی قاچاخچێتی گەرەکی “ئەلموح” ی شارۆچکەی ئەبوحەمام، له شهڕ و پێكدادان لهگهڵ كۆمهڵێك لە قاچاخچییهكان گیانی لهدهستداوه و دوو ئەندامی دیكهش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو قاچاخچیانە هەوڵیانداوە بڕێکی زۆر سووتەمەنی بە قاچاخ بگوازنەوە بۆ ناوچەکانی کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی حکومەت لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات.
بەپێی وتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکە، قاچاخچییەکان بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەت لە ڕۆژئاوای فورات هەڵاتوون، لە کاتێکدا بریندارەکان لە دۆخێکی تەندروستی “باش”دا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “کێڵگەی ئەلعومەر”
بۆ سنووردارکردنی دیاردەی قاچاخچێتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئابووری لە ناوچەکەدا، ناو بە ناو هێزەکانی سوریای دیموکرات دەروازەی قاچاخی ڕووبارەکان دەپشکنن.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە “هەسەدە” دەستی پێکردووە، لەم دواییانەدا لەگوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور حاڵەتەکانی تیرۆر زۆر بوون، کە زیاتر ئەندامانی “هەسەدە” وبەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتییە خێڵەکییەکان و دانیشتوانی مەدەنی، دەکەنە ئامانج.