دووانە سورییەکە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جیابوونەوەیان گەیشتنە نەخۆشخانەیەکی سعودیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی ئایاری 2023، دووانەیەکی بەیەکەوە نووساوی سوریی گواسترانەوە بۆ ریازی پایەتەختی سعودییە تاوەکو نەشتەرگەری جیاکردنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەیەکی سعودییە ئەنجامدەدرێت بەو پێیەی ئەو نەخۆشخانەیە لەو جۆرە نەشتەرگەرییەدا پێشکەوتووە.

دووانە بەیەکەوە نووساوەکە ناوییان ئیحسان و بەسامە، خەڵکی شاری ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریان، لە ساڵی 2021 بەبێ ئەوەی نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت بۆ نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی لە ئەنقەرە گواستراونەتەوە.

دووانە بەیەکەوە نووساوەکە بە یاوەری دایک و باوکیان گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ریاز، لە ئەنقەرەوە بە فڕۆکەی تایبەتی پزیشکی هاتبوون، لەگەڵ گەیشتنیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی شا عەبدوڵڵا بۆ منداڵان.

دایک و باوکی دووانەکان بە ناوەکانی ئیحسان و بەسام دڵخۆشی خۆیان بە گەیشتنیان دەربڕی لەو کاتەوەی کە ڕێنماییەکەیان وەرگرتووە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پاشا و شازادەی جێنشینی سعودیە دەربڕی.

شایانی باسە نەشتەرگەری داهاتوو بۆ جیاکردنەوەی دووانە بەیەکەوە نووساوە سوورییەکان 57ەمین نەشتەرگەرییە کە سعودییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جیاکردنەوەی دووانە بەیەکەوە نووساوەکان ئەنجامی دەدات.