14 بارهەڵگری هاوکاری لە ئوردنەوە گەیشتنە سوریا بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە لە ڕێگەی بنکەی سنووری نەسیبەوە 14 بارهەڵگر لە ئوردنەوە هاتنە ناو سوریا و کەرەستەی فریاگوزاری جۆراوجۆریان هەڵگرتـبوو بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو.
شادی ئەبازید، بەڕێوەبەری ناوەندی نەسیب لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە دەوڵەت بڵاویکردووەتەوە، کاروانی هاوکارییەکانی ئوردن خۆیان لە 14 بارهەڵگردا دەبینێتەوە کە کەلوپەلی خۆراک و پێداویستی پزیشکی و هاوکارییەکانی تری هەڵگرتبوو.
ئەبازید ئاماژەی بەوەشکرد، کەل و پەلەکان لە ڕێگای مانگی سووری عەرەبی سوریاوە بۆ دیمەشق گواستراونەتەوە، پاشان بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
جێی ئاماژەیە ئوردن تا ئێستا 186 بارهەڵگری دابین کردووە کە سەدان تۆن هاوکاری جۆراوجۆریان هەڵگرتووە، لەوانە 10 ئەمبولانس و 3 فڕۆکەی هاوکاری کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشقەوە گەیشتوونەتە سوریا.