بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەسێک لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە گیانی لەدەستدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە، 22ی ئایاری 2023، کەسێک لەکاتی یارمەتیدانی دانیشتوان و کوژاندنەوەی ئاگرێکی زەوییە کشتوکاڵییەکان خنکاوە و رووداوەکە لە یەکێک لە گوندەکانی دێرەزوور بووە.
حەمید ئەلعیاش، جووتیارێکی خەڵکی شارۆچکەی شنانە، لە گوندی رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، “عەتیە ئەلمەشارعی تەمەن 54 ساڵ، گیانی لەدەستدا کاتێک هەوڵیدا هاوکاری دراوسێکانی بکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک کە لە بەروبوومێکی گەنمدا لە نزیک ماڵەکەی کەوتبۆوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەلمەشارع لە ئەنجامی هەڵمژینی دوکەڵی ئاگرەکەوە خنکاوە، هەروەها کاریگەری ماندوێتی لەسەر بووە لە ئەنجامی هەڵگرتنی ئاو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ئەلعیاش ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتووانەکە سەرقاڵی مردنی ئەو هاوڵاتییە بوون و نەیانتوانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، چونکە بەتەواوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سووتاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شارۆچکەکە تیمی ئاگرکوژێنەوەی نییە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە میکانیزمێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان دابین بکەن بۆ رزگارکردنی بەرهەمی گەنم لە ئەگەری هەر ئاگرکەوتنەوەیەکدا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی شارۆچکەکە، دوو رۆژ لەمەوبەر ئاگر لە ناوجەرگەی خودی شارۆچکەکە کەوتەوە و بەرهەمی جۆی سووتاندووە، بەبێ ئەوەی دانیشتووانەکەی بتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.