کوژران و برینداربوونی 9 فەلەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی رۆژئاوا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، کاربەدەستانی فەلەستین رایانگەیاند کە لانیکەم سێ فەلەستینی بە هۆی تەقەی سوپای ئیسرائیلەوە لە هەڵمەتێکی شەوانەدا بۆ سەر کامپیکی پەنابەران لە باکووری کەرتی رۆژئاوا کوژراون.

ئەم رووداوە وەک دوایین پەرەسەندنی نێوان لایەنە فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان دێت، کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە هێرشی مووشەکی و هەڵمەتی دوولایەنە دەستیپێکرد و بۆ ئاستێکی بەرچاو بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، “لە میانەی هیرشی ئەم دواییەی سەر کامپی پەنابەرانی بەلاتە لە رۆژهەڵاتی نابلوس، هێزەکانی ئیسرائیل سێ کەسیان کوشت و شەش کەسی دیکەشیان بریندار کرد کە یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە”.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دەستبەجێ لەسەر قوربانییەکانی ئیسرائیل و هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە نەبووە.

دوێنێ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە شارۆچکەی حەوارە، لە باکووری کەناری رۆژئاوا، سەربازێک بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بووە.

سەرەتای ئەم مانگە، راپۆرتە میدیاییەکانی فەلەستینی ئاشکرایان کرد کە چەکدارە فەلەستینییەکان لە تێهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە قەباتیە لە باشووری جنین لە کەرتی رۆژئاوا کوژراون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر