میقداد: دیمەشق پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی ناکاتەوە کە خاکەکانی لە سوریا داگیرکردووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەمرۆ یەکشەممە، 21ی ئایاری 2023، رایگەیاند، دیمەشق پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی ناکاتەوە کە زەویەکانی لە سوریا داگیرکردووە.

ئەم لێدوانە ئەمرۆ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی R-T ی رووسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریادا هات.

میقداد گوتی، “دیداری بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەستە بە دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا”.

لە چوارچێوەیەکی دیکەدا میقداد جەختی لەوە کردەوە کە دیمەشق پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکرانیا بووە و ئێستاش پاڵپشتی دەکات.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد: پشتیوانی خۆمان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی رووسیا نوێ دەکەینەوە.