هەولێر – نۆرس پرێس
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لە ئێران کە ناوی سەعدی دانشپەژوویە، لە ناوچە شاخەوییەکانی سنوری تەتەی سەر بە شاری نەوسوود، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بریندارکرا.
بەپیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی حکومەتی ئێران، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بەناوی سەعدی دانشپەژوو کردووە و برینداریان کردووە.
ئەم کۆڵبەرەتەمەنی 38 ساڵە و خەڵکی گوندی دەرگا شێخانی سەر بە شاری مەریوانە.
هەروەها، هاوکات لەگەڵ برینداربوونی سەعدی دانشپەژوو، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی حەبیب محەمەدی کە خەڵکی شاری مەریوانە بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی کوێستانی تەتە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.