ئێران دوو چالاکی تری کورد سزا دەدات

هەولێر- نۆرس پرێس

فاتیح مەجیدی مامۆستای دەرکراو لە بەشی پەروەردە و سەعید محەمەدی چالاکوان لەلایەن دادگای شۆڕشی بانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای چوار مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، فاتیح مەجیدی و سەعید محەمەدی، چالاکانی ناسراوی خەڵکی بانە لەلایەن دەزگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵە و پڕۆپاگەندە لە دژی حکومەتی ئێران سزای چوار مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەنگاو زانیویەتی دوو مانگ لە سزاکانیان کەمکراوەتەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەستبەسەرکرانیان.

فاتیح مەجیدی و سەعید محەمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەراون.