سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سبەی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەکرێت و دەنگدان لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت.

دوێنێ شەممە، پەرلەمانی کوردستان لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆیان، بەرنامەی کاری دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولى به‌هاریان راگەیاند، کە وابڕیارە سبەینێ دووشەممە بەڕێوەبچێت.

بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم پڕۆژەیاسای”بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردن”و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای”بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی” دەکرێت.