سه‌در داوا ده‌كات خێڵه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی لایه‌نگرانی بكه‌ن
سلێمانی – نۆرس پرێس
دوای دو رۆژ له گرتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌دره‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێبه‌ری ره‌وته‌كه گرتنی ناوچه‌ی سه‌وزی به “ئازادكردن” ناوبرد‌و داواشیكرد له خێڵه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی‌یان بكه‌ن.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، “شۆڕشی عه‌فه‌وی ئاشتیخوازانه ناوچه‌ی سه‌وزی ئازادكرد، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا به ئاگری سته‌م و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و شوێنكه‌وته‌یی سوتاون.”
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، رێبه‌ری سه‌در هیوای خواستوه له‌ده‌ستچونی ده‌رفه‌تی زێڕینی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌یان له 2016دا دوباره نه‌بێته‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كانی، به “ده‌رفه‌تێكی دیكه” ناوبردوه بۆ “گۆڕانكاری له سته‌م و تاریكی و گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی و شوێنكه‌وتنی ده‌ره‌كی و پشكپشكێنه‌ی تائیفی”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوای له هه‌موو لایه‌ك كردوه په‌یوه‌ستی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بن، كه لایه‌نگرانی ده‌ستیان پێكردوه‌و جوڵه‌كه‌ی به راپه‌ڕینی حوسێن له دژی سته‌مكاران چواندوه.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابوردو خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در، دژ به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، كه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له خۆده‌گرێت جگه له ره‌وتی سه‌در، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو دواتر به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز رۆشتن و له ئێستاشدا له ناو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا مانیان گرتوه.