راوێژکاری سودانی: سێ پایەی گرنگ لە بنیاتنانی دامودەزگاکانی بازاڕی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا ئاشکراکران

هەولێر- نۆرس پرێس

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، سێ پایەی گرنگ لە بنیاتنانی دامودەزگاکانی بازاڕی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کە پێیان دەوترێت دروستکردنی بازاڕ، خراونەتەڕو، لەوانە هاندانی سیستەمی کۆمپانیا بچوکەکان، پارەدارکردنی بازاڕ لەڕێگەی دامەزراندنی سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی و رۆڵی بانکە تایبەتمەندەکان و دەستپێشخەرییەکانی قەرزدانی بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران کە لەلایەن پەرلەمانەوە بووەتە یەکێک لە پایە گرنگەکانی بنیاتنانی بازاڕی کۆمەڵایەتی لە عێراق، یاسا رێگە بە کارمەندانی دەوڵەت دەدات کە مافی خانەنشینی تەواوی خۆیان بگوازنەوە بۆ کەرتی تایبەت و بە پێچەوانەشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکە هەلی کار و گەشەپێدان لە کەرتی تایبەتدا چالاک دەکات تا ئەو کاتەی گەرەنتی بەردەست دەبێت و، مافەکان یەکسان دەبن.

ئەوەشی خستەڕو، سێ پایەی گرنگ لە بنیاتنانی دامودەزگاکانی بازاڕی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کە پێیان دەوترێت دروستکردنی بازاڕ، خراونەتەڕو، یەکەم: هاندانی سیستەمی کۆمپانیا بچوکەکان جگە لە کۆمپانیا مامناوەند و گەورەکان بە شێوەی جۆراوجۆر، بەپێی یاسای کۆمپانیاکان ژمارە 21ی هەموارکراوی ساڵی 1997 رێکدەخرێت، دووەم، پارەدارکردنی بازاڕ لەڕێگەی دامەزراندنی سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی کە لە رەشنوسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 ئاماژەی پێکراوە، لە کۆتاییدا گەرەنتی بازاڕ لە رێگەی یاسای نوێوە دێت بۆ کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.