سێزدەھەمین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان و ئامێر و کەرستەی بیناسازی دەکرێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سێزدەھەمین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان و ئامێر و کەرستەی بیناسازی دەکرێتەوە.

ئەم پێشانگا نێودەوڵەتییە، لە ڕۆژانی 23 تا 26ی ئەم مانگە، لە ھۆڵی سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی لەناو پارکی سامی عەبدولرەحمان لەهەولێر بەرێوەدەچێت.

جێی باسە لەم  پێشانگایەدا  214 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازدا بەشدارن و زیاتر لە 400 بڕاندی جیهانیش بەشداری دەکەن، تەنها بازرگانان سەردانی پێشانگاكە دەکەن چونکە سنوردارە و دەتوانن لە نزیكەوە بازرگانانی تر ببینن.