کەشناسی هەرێمی کوردستان : باران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی کردووە و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان هەورە و باران دەبارێت.
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ڕۆژی شەممە بەمشێوەیە دەبێت کە ئاسمان هەوری باراناوییە و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و هەندێکجاریش بارانی بەلێزمە دەبارێت.
پلەکانی گەرما 5 تا 7 پلە دادەبەزن و خێراییی با لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئاراستەی با ڕووەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین لەنێوان 6 تا 8 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت کە ئاسمان هەورە، لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام لەدوای نیوەرۆی هەمان ڕۆژ کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە دادەبەزن و خێراییی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئاراستەی با ڕووەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت و مەودای بینین لەنێوان 7 تا 9 کیلۆمەتر دەبێت.