لە دەرعا کەسێک بە تەقەی کەسانی نەناسروە کوژرا
دەرعا – نۆرس پرێس
لە شاری دەرعای باشوری سوریا تەقە لە هاووڵاتییەکی مەدەنی کرا و گیانی لە دەستدا.
رۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2023، دوو چەکداری نەناسراو کە بە ماتۆڕسکیلەوە بوون، لە رۆژهەڵاتی دەرعا تەقەیان لە هاووڵاتییەکی مەدەنی کرد و کوشتیان.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “کوژراوەکە ناوی محەمەد مازن نابلسییە، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی نامر لە رۆژهەڵاتی دەرعا کوژراوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، نابلسی کەسێکی مەدەنییە و لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکات، پێشتریش پەیوەندی بە هیچ گرۆپێکی سەربازییەوە نەکردبوو.
بەدرێژایی ماوەی رابردوو چەندین روداوی کوشتن و تەقەکردن لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تۆماکراوە کە زۆربەیان ئەندامانی هێزەکانی حکومەت یان هاوکارەکانیان دەکەنە ئامانج و ئەو هێرشانەش لەو کاتەوەی کە هێزەکانی حکومەت سوریا لە ساڵی 2018دا چوونەتە نێو دەرعا نەوەستاون.