شازادەی جێنشینی سعوودیە و بەشار ئەسەد کۆبوونەوە

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە رۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2023، لە پەراوێزی لوتکەی عەرەبی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە و پەیوەندیی دووقۆڵی و پێشهاتەکانی گۆرەپانی عەرەبییان تاوتوێ کرد.

 لە دیدارەکەدا هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سوریا و سعودییە و پێشهاتەکانی گۆرەپانی عەرەبی لە چوارچێوەی ئەو کەشوهەوای ئەرێنی کە لە ئێستادا لە نێوان وڵاتانی عەرەبی دا هەیە تاوتوێیان کرد.

ئەسەد سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سعوودیە بۆ گەراندنەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەربڕی، هەروەها بۆ گەیشتن بە لێکنزیکبوونەوەی عەرەبی و بنیاتنانی گەشێکی سیاسی کە هاوکار بێت بۆ کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ بەدیهێنانی سوودی گەلەکەیان.

 لەکۆتایی دیدارەکەدا ئەسەد پیرۆزبایی سەرکەوتنی لوتکەی جەددە لە شازادەی جێنشینی سعوودیە ­کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە لوتکەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ یەکگرتوویی زیاتری عەرەبی.

رۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2023، کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی بەشداری سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دوای 12  ساڵ لە دابران و سەرۆک و پادشا و میرەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری جەددەی سعودی بەرێوەچوو.